موساد فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە دهناسێ
موساد فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە دهناسێ
مۆساد لە درێژەی هەڵمەتی ئۆنلاین دژی ڕژیمی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانیفارسی ڕایگەیاند کە فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە "بە وردی" دەناسێت.
ئەم وەڵامە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند کەبەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان ناسنامەی ئەو فەرماندەیە ڕاناگەیەندرێت.
موساد لەکاتی بانگهێشتکردنی بەکارهێنەرانی ئێرانی بۆ پێشبینیکردنی ناوی فەرماندە نوێیەکە،نووسیویەتی: بەداخەوە ئەو جۆرە زانیارییە سەرەتاییە لە گەلی ئێران شاردراوەتەوە.
غوڵامعەلی ڕەشید و عەلی شادمانی، دوو فەرماندەی پێشووی بارەگاکە کە بەرپرسی شەڕن، مانگیڕابردوو لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران.
موساد لە پەیامێکی جیادا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە عەلی خامنەیی ڕازی بووە بە دانوستانلەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەو بڕیارەی بە "سەرەتای کۆتایی هاتنی ڕژیمی ئێران" ناوبرد.