بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، ئه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند که ده‌سته‌مۆ ناکرێن و نابن به‌شێک له گه‌مه‌ی سیاسی هێزه‌کانی باشووری کوردستان. ئایدۆلۆژیایی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، خاوه‌نی بڕیاڕی خۆیه‌تی.
هه‌موو له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان به شانازیی ده‌نووسم، که‌سانی شاره‌زا و لێهاتوون، دڵسۆزی مافه ڕه‌واکانی کوردن. ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه زۆر گرنگه، بزووتنه‌وه‌ی ئاینده خاوه‌نی سه‌رپه‌رشتی گشتی و ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌که له که‌سانێك پێکهاتوون که مووهه‌ندیسی ئایتی و و دکتۆر و خاوه‌نی شه‌هاده و پله‌ی به‌رزی سه‌ربازیی و مامۆستا و که‌سانی دڵسۆزن بۆ خاک و نیشتیمان. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له که‌سانێک پێکهاتووه که گه‌وره بیرده‌که‌نه‌وه، له چوارچێوه‌یه‌کی داخوار بیر ناکه‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌شه نه‌ک ته‌نها کورد، به‌ڵکو خه‌ڵکی غه‌یر‌ه کورد له نێو ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده جێگای بۆته‌وه. هه‌ڤاڵانمان له بزووتنه‌وه‌ی ئاینده له که‌سانێکن که مرۆڤ ده‌توانێ ٢٤ کاتژمێر گوێیان لێبگرێ و زانست و فه‌لسفه و دین و شۆڕش و مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌و هه‌ڤالانه‌وه فێر بن.
بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، هاوڕێیانی خوێن وه‌نه‌وشه‌یی کار له‌سه‌ر داڕشتنی مانیفێستۆی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی ده‌که‌ین، کار بۆ ڕێخستن و دامه‌زراندنی هێزی چه‌کداری بزووتنه‌وه‌ی ئاینده ده‌که‌ین. به‌رده‌وام چالاکی ده‌که‌ن و به هۆشیاریی دوور له هه‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خشی بڕیاڕ ده‌ده‌ن. بڕیاڕێک ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بزووتنه‌وه‌که نه‌بێ نایده‌ن.
وه‌ک ئاگادارین له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی دروستکردنی په‌یوه‌ندی درا له نێوان باشووری کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، به‌لام وه‌ک کاردانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده ئه‌و داخوازیانه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه که ببنه به‌شێک له گه‌می سیاسی هێزه‌کان له باشووری کوردستان. ئه‌و کاردانه‌وه‌یه پێشوازی زۆری لێ‌کرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌که‌مانه‌وه. چوونکه ڕابردووی باشووری کوردستان، ڕابردوویه‌کی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ئایدۆلۆژی ئاغا و دره‌به‌گ و بێیاسایی و تاکڕه‌وی لای ئێمه‌ی ڕه‌نگ وه‌نه‌وشه‌یی قوبوڵکراو نییه.
من خۆم ئه‌و بڕیاڕه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌م زۆر به‌لاوه گرنگه، ئێمه‌ی ڕه‌نگ وه‌نه‌وشه‌یی بۆ ئه‌وه شۆڕش ناکه‌ین ببینه به‌شێک له‌گه‌می هێزه‌کانی باشوری کوردستان و هیچ هێزێکی دیکه. ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده زۆر گه‌ور‌ه‌ترن له‌وه‌ی که‌سێک بێت و بڕیاڕ بۆ ئێمه بدات!
من لێره‌وه ده‌ست خۆشی له هه‌ڤالانمان له بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ده‌که‌م.