خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌یاننامه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان که سه‌باره‌ت به كۆنفرانسی هاوپەیمانی سوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی که شاری له سلێمانی به‌سترا.
بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به فه‌رمی بانگهێشتی کۆنفڕانسه‌که کرابوو، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌شداری نه‌کرد و نه‌ک په‌شیمان نه‌بۆوه و به‌هانه‌ی بۆ به‌شداریکردنی نه‌هێنایه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان بانگه‌وازێکی بڵاوکرده‌وه تێیدا، ئه‌و کۆنفڕانسه‌ی به کۆنفڕانسی گاڵته‌جاڕی به ئایدۆلۆژی سۆسیالیست دیـوکراتیک و سووکایه‌تی به کورد وه‌سف کرد.
ئه‌وه جێگای سه‌رسوورهێنه‌ر بوو، چوونکه وه‌ک زۆربه‌ی حزبه نوێیه‌کان ئستیفاده له ده‌رفه‌ت ده‌که‌ن و خێرا چۆک بۆ داخوازی حزبه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که دائه‌نێن! ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده کردی، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو شتێک بوو. به‌باوه‌ڕی من بزووتنه‌وه‌ی ئاینده توانی به لایه‌نه‌کان بلێ، نا ئێمه ئه‌وه نیین که ئێوه چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن، واته په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان بۆ یه‌کێتی ئه‌وه بوو، بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، یاخین و ده‌سته‌مۆ ناکرێن و ناکرێن، په‌ڕ و باڵیان لێبکرێته‌وه، بخرێنه کامپ وه‌ک حزبی دێمکورات و کۆمه‌ڵه و حزبه‌کانی دیکه.
به باوه‌ڕی من بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن، زیان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ئه‌دات. به‌ڵام به ماوه‌ی درێخایه‌ن قازانجه‌کانی زیاتر ده‌بن وه‌ک له زیانه‌کان.
له به‌یاننامه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده هاتووه، "كۆبونەوەیەكی گاڵتە جاڕیانە بە ناوی كۆنفرانسی هاوپەیمانی سوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی بەسترا لە سلێمانی، وەكو خۆیان دەڵێن چەندین پانێڵ و بابەت و پرسی ژنان باسی لێوەكرا، ئەمە بۆ ئێمە وەكو بزوتنەوەیەكی سیاسی لە ڕۆژ هەڵاتی كوردستان هیچ بەهایەكی سیاسی و جیهانی نییە, ئەم هاوپەیمانیەتیە كە چەندین وڵاتی عەرەبی تیایدا ئەندامن وتایبەتە بەو ڵاتە عەرەبیانەی كە سەربەخۆن و دەوڵەتیان هەیە . "
ئا لێره‌دا بوه‌ستین، کۆبوونه‌وه‌ک به شتێکی گاڵته‌جاڕی باس ده‌که‌ن و ئه‌ڵێن لای بزووتنه‌وه‌ی ئاینده هیچ به‌هایه‌کی سیاسی نییه، بۆ ئێمه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که هاتووه، فەلەستین وەكو دەوڵەت بە ئەندام وەرگیراوە، وەكو دەوڵەت لەو هاوپەیمانیەتیەدا كە پێی دەڵێن ( كۆمكاری عەرەبی ). هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده هاتووه، ئەم هاوپەیمانیەتیە ئامادە نەبوون دان بە سەر بەخۆیی كوردستاندا بنێت و لە دەستورەكەشیدا هاتوە كە پارێزگاری لە یەكپارچەیی عێراق ده‌که‌ن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌یدا بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرن، که کورد هاتوون بۆ شاری سلێمانی و دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ئه‌نێن، به‌ڵام ئاماده نین باسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورد بکه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی ئاینده ڕاسته‌وخۆ به‌شداریکردنی ئه‌و جۆره کۆنفڕانسانه به دژی دۆزی ڕه‌وای کورد ناو ده‌بات!
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ڕه‌خنه‌ش ده‌گرێ، نه‌ک به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی نه‌کرد، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی له به‌شدارانیش گرت. "ئێمە لەوە تێگەشتوین كە یەكێتی وەكو حزبی دەسەڵاتداری باشوری كوردستان لە كام ئەجێندای كام بەرە جێبەجێ دەكات لە ناوچەكەدا . بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمان و تێڕامانە حزبی دیموكرات و په‌یەدە چی بەرژەوەندیەك دەیان بەستێتەوە بە و هاوپەیمانیەتیەوە. "
سه‌رئه‌نجام، به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان له‌رزانێک بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ به باشووری کوردستان بڵێ، نا، ئیمه نامانه‌وه‌ی به‌شداری له گه‌مه سیاسیه‌کانی ئێوه‌دا بکه‌ین!