ئێران بەدووری دەزانیێ دادنوسان لەگەڵ ئەمەریكا بکات
ئێران بەدووری دەزانیێ دادنوسان لەگەڵ ئەمەریكا بکات چوونکە
پێی وایە ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشێکی سەربازی بکاتە سەرمان
عراقچی وتی: پێموانییە دانوستانەکان بەو خێراییە دەست پێبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئێمە بڕیاری لەسەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی بدەین، پێویستە سەرەتا دڵنیابین لەوەی ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکانداهێرشێکی سەربازی ناكاتە سەرمان
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: تەکنۆلۆژیا و زانستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە بۆردومان لەناو ناچێت.
. دووپاتی كردووەتەوە كە دەرگای دیپلۆماسی هەرگیز داناخرێت، ئەوەیش بەو واتا نییە دانوستانبەخێرایی دەست پێ بكاتەوە و ئێران پێویستی بە كاتی زیاتر هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەوەی گومانی هەبوو لە دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵئەمریکا بە خێرایی، بەڵام جەختی لەوە کردەوە: هەرگیز دەرگا دیپلۆماسییەكان داناخرێن.
وەزیری دەرەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس نیوز"ی ئەمریكی رایگەیاند: ئێراندەتوانێت بە خێرایی ئەو زیانانە چارەسەربكات کە بەهۆی هێرشەكانەوە کەوتووەتەوەو قەرەبووی كاتەلەدەستچوو بکاتەوە، وەک خۆی دەڵێت، ئەگەر ئیرادەمان هەبێت بۆ ئەنجامدانی پێشکەوتنی نوێ لەمپیشەسازییەدا.
عراقچی لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا ئێران بەنیازی درێژەدانە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، پێداگری لەسەرئەوە کرد، بەرنامە ئەتۆمییەكەیان ئاشتیانەیەو، بووەتە پرسێكی شانازی و شکۆمەندی نەتەوەیی، گەل بەئاسانی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.