کۆتایی هیلالی شێعی و کەوتنی ڕژێمی ئاخوندی ئێران
کۆتایی هیلالی شێعی
و کەوتنی ڕژێمی ئاخوندی ئێران
شەڕی ئیسرائیل و ئێران زەمینەیەکی نوێی هێنایە پێشەوە ، قۆناغێکی نوێی ململانێکان بە شيوەیجەنگی ڕاستەو خۆ دەستی پێکرد ، نەخشەی پيشووی ململانێکان ، چ لە ڕووی کەرستەو چ لەڕوویستراتیژەوە گۆڕاوە ، شەڕی لەناو بردنی یەک نیە بەڵکو شەڕی تێکشکاندنی تواناکانی یەکترە ، چ سەربازی و چ ئابووری . شەڕی یەکلا کەرەوەی توانای سەربازیە ، ئێران لەسەرەتادا شەڕی بە وەکالاتیئەکرد ، بەڵام دواتر بریکارەکانی لە لایەن ئیسرائیلەوە لە جیۆپۆلەتیکی جەنگدا سڕانەوەو شەڕە کەگەڕایەوە گۆڕەپانە ئەسڵیەکەی و پاکتاوکردنی نەیارەکانی چ لە ڕووی چڕی هێرشی هەواڵگری و چ لە ڕویبەکار هێنانی چەکەوە .ساتێکی ناوازەیە لەڕووی مێژووی ململانێی نێوان هەردوو لا ، بە پێی ئەوەیڕووداوەکان چڕو وتوند بوون ، بەتایبەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ، فرێکوێنسی و فرە چڕبوونیهێرشەکانی ئیسرائیل پرسیاری زۆری هرووژاند کە ئایا پراکتیزەکردنی ، ستراتیژی لە ناو بردنی چەکیئتۆمیە و ، دواتر دۆخەکە ئاسایی دە بێتەوە یان دۆخەکە ڕێڕەوێکی جیاواز دەگرێتەبەر و ئامانجیڕوخاندنی ڕژێمی ئاخوندی و شێعی گەری یە و دەست پێکردنی گەوررەترین گۆڕانکاریە لە ڕوژ هەڵاتیناوەڕاست .
ڕوخانی ڕژێمی ئاخوندی ئێران بەرەو هەنگاوی کۆتایی دەچێت چونکە ئەو ئاماژەیەی دا بە میلیشیا کانیکە لە ڕووی سەربازی و لە ڕووی ئابوورییەوە توانای بەرگە گرتنی ئەو هەموو قەیرانەی نەماوە .
سەرنجدان بە داینامیکی گۆڕانکاری لە ناوچەکە ، پێشهاتە بەردەوامەکان ئیتر دروست نیە سیاسەتیناوچەکە لەسەر بنەمای پاشخانی مێژوویی نەگۆڕو جێگیر، و ئەو بەرژەوەندیانەی کە ئەو سیاسەتانەی لە
چوارچێوەداوە بخوێنینەوە .هەر ئەم
سیاسەتانە پارامێترو سنووری شەڕی لە ناوچەکەدا دیاری کردوو ، هاوکێشەکانیان کێشاو ڕێساکانیبەشداری کردنیان دانا.
ڕووخانی ڕژێمی ئاخوندی ئێران پرسێکی کاتی نیە ، دووابەدووای کەوتنی سووریاو پاشەکشەی حزبوڵڵا وئەوگۆڕنکاریانەی لەناوچەکە ڕوویانداوە، دەوڵەتی سەرکوتگەری لەبەردەم دووڕیانيکی ستراکتۆریداداناوە ، بەهۆی گەمارۆی چڕی خۆرئاواوە و قەیرانی ناوخۆی و تەشەنەسەندنی نا ئارامی کۆمەڵایەتی .ئەوستەمەنەتەوایەتیەی لەسەرگەلانی داناوەو ، هاوکات ململانێی ناوخۆیی دەسەڵات دارەکانی خودی ڕژێم، ئەگەرەکانی کەوتن و لەناوچوونی ئەم ڕژێمەی زیاترمسۆگەرتر کردووە .بەڵام بۆ ئێمەی کورد لەم ساتەدائەوە گرنگە چی ئەلتەر ناتیڤێکمان هەیە ، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو دۆخەی کە بە کەوتن و لەناوچوونیڕژێمی ئاخوندی دێتە ئاراوە .
وەکوو بزووتنەوەی ئایندە ئەجێندای کاری پێکەوەی بوونمان هەیە، کە بتوانین سود لەو دەرفەتەیهاتوەتە پێش وەربگرین و بەقازانجی ڕزگاری نەتەوەییمان بیشکێنینەوە . کەوتنی ڕژێم لە ئان و ساتدایە ،خۆ کۆکردنەوەو ڕکخستنەوەی نێوماڵی کورد ، ئەرکی هەنووکەیی هەموو لایەنەکانە ،پێویستە لە ئێستاوەهەوڵەدیپلۆماسیەکان چڕ بکەینەوە و هاوکاری و پشتیوانی دەوڵەتانی هاوسۆزی دۆزی ڕەوای گەلەکەمانبەدەست بهێنین ، ئەم ئەرکە نیشتمانیە بە کۆ دەنگی و تەبایی و یەکڕیزی دەکرێت . ئامانجەکانمان نزیکنبەڵام پەرتەوازەیی ئێمە دووری خستووینەتەوە .نامانەوێ ئەزموونە شکستخواردووەکانی ڕابووردوودووبارە بکەینەوە . مێژوومان پڕە لە و شکستانە پێویستە پەند بن بۆ داهاتوومان . تا گەلێکی ئاسوودەونیشتمانيکی شارستانی بنیاد بنێین .
ئەزمون مەریوانی