ainde

ڕاگەیەندراوی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان


Kurd24

ڕاگەیەندراوی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان

ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان

هاو نیشتیمانیانی تێكۆشەر

جەماوەری خۆڕاگری  كوردستان

زیاتر لە نیو سەدەیە  گەلەكەمان  لە ژێر زوڵم و ستەمی ڕژێمێكی دیكتاتۆرو داگیر كەری  ئاخوندی و ئایینیدا دەچەو سێنرێتەوە  و لە  هەموو مافە كلتوری  و مرۆیی و نەتەوایەتیەكان  بێ بەش كراوە ،  ،سەرەڕای  ئەوەش ڕۆژانە  لاو و گەنجەكانمان  بە بیانوی ناڕەوا ڕووبەڕوی پەتی سێدارە دەكاتەوە و تەنانەت هیچدەست لە خەڵكی سڤیل و هاو ڵاتی مەدەنی ناپارێزێت كە بۆ بژێوی ژیان  و دابین كردنی گوزەرانیان  ڕێگاسەختەكانی ژیانیان  گرتوەتە بەر .

هاونیشتمانیانی خۆڕاگر

بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو ڕزگاربوون لە  ژێر دەستەیی و بە دەست هێنانی مافەكانمان لە چوار چێوەیحكومڕانیەكی خۆبەڕێوەبەریدا پشتیوانی و هاو هەڵوێستیتان بۆ بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان ڕابگەیەنن، لە ئێستادا كە كۆماری پەتو سێدارەو ڕژێمی سەركوتگەری ئایینی لەو پەڕی  لاوازیدایە و لە ناوخۆی  خۆی  كێشە لە نێوان فراكسیۆنەكانی بە شێوەیەكی توند سەری هەڵداوە و لە دەروەش دەیبینین كە لەژێر گەمارۆو قەسفی بەردەوامی دەوڵەتی ئیسرائیل و هێزە هاوپەیمانەكانیدایە .لەم دۆخەدا كە هاوڵاتیانو گەلانی ئێرانی بەگشتی خستوەتە بەردەم  مەترسی و قات و قڕی و ماڵوێرانی ، دەرفەتێكە  كە هاتوەوتەپێش بۆ بەدەست هێنانی مافە نەتەوایەتیەكانمان ، ڕژێمی سەركوتگەری ئاخوندی وێڕای ئەوەی لەچەندین ساڵی ڕابووردوو سەروەت و سامانی وڵاتی بۆ دروست كردنی چەكو تەقەمەنی و پێك هێنانیگروپی چەكداری ئایینی و میلیشیا بەفیڕۆداوە ، بەمەش كۆمەڵانی خەڵك و بە تایبەت هاونیشتیمانیانیخستەوەتە بەردەم  گوزەرانێكی سەختەوە .دەرئەنجامی ئەم  سیاسەتە ئایینیە پاوانخوازیە گەلانی ئێران وهاو نیشتمانیان باجەكەیان داوە.

هاوكات نیگەرانین لە هەڵوێست و كرداری نا بەرپرسانەی هێزو حزب و لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان  كەتا ئێستاش بە ئەقڵیەتی  سەردمی شاخ و بە دەستەواژەی خاوەن خەباتم مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدادەكەن ، لە كاتێكدا ئەوان لە ناو خۆی خۆیاندا ناتوانن تەباو یەك بن .

ئێمە لێرەوە ڕای دەگەیەنین هەوڵ و تێكۆشان ، بۆڕزگاری و بە دەست هێنانی مافەكانمان  ئەركی  تاك بەتاكی كۆمەڵگەكەمانەو هیچ گروپ و لایەن و حزبێك بۆنیە خۆی بە پێشەنگ و شیاوتر بزانێَ لە بەرانبەرخەباتی ڕوای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا . ئەوی لێرەدا جێی بایەخی ئێمەیە تەبایی و هاو هەڵوێستبوونە لە بەرانبەر دۆزیی ڕەوای گەلەكەمان ، لە ئێستادا كە ڕژێمی ئاخوندی لە لێڕەواری كەوتن و لەناوچووندایە و تا بتوانین  ئەزمونێكی خۆبەڕێوەبەری نموونەیی پێشكەش بە گەلەكەمان بكەین  .

ناوەندی سەرپەرشتیاری گشتی

بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان

 

بەروار/-٣٠/٦/٢٠٢٥

photo
2025-06-30 03:43
7 مانگ و 8 کاتژمێر و 25 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن