ainde

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەگەر خۆپیشاندەران بکوژرێن ئێران گورزێکی بەهێزی بەردەکەوێت 


ئاهورا هەورامی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەگەر خۆپیشاندەران بکوژرێن ئێران گورزێکی بەهێزی بەردەکەوێت 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەگەر خۆپیشاندەران بکوژرێن ئێران گورزێکی بەهێزی بەردەکەوێت 

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر ئێران بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری ناڕەزایەتییەکان فراوانتردەبن


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکشەممە هۆشداریی دایە ئێران و ڕایگەیاند، ئەگەر خۆپیشاندەرانی زیاتر بکوژرێن لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کە بەهۆی بارودۆخی ژیانەوە چوونەتە هەفتەی دووەمەوە، ئەوا "گورزێکی زۆر بەهێزی لەلایەن ئەمریکاوە بەردەکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێمە زۆر لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین. "ئەگەر وەک لە ڕابردوودا دەست بکەن بە کوشتنی خەڵک، پێموایە گورزێکی  زۆر بەهێزی  لەلایەن ئەمریکاوە پێدەکەوێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیا ناوخۆیەکان ، پێکدادانی تازە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوی لێکەوتووەتەوە،

 ئەمەش دوای هەفتەیەک لە ناڕەزایەتییەکان کە بەهۆی توڕەیی لە تێکچوونی بارودۆخی ژیانەوە سەریهەڵدا. بەپێی ئامارێک کە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە فەرمییەکان لە تاران، 

لە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان بە مانگرتنی دووکاندارەکانی تاران، لانیکەم ١٢ کەس کوژراون کە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیان تێدایە.دەیان کەسیش گیراون تائێستا چارەنوسیان نادیارە 

دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە لانیکەم ١٦ کەس لە ماوەی یەک هەفتەی نائارامییەکانی ئێراندا گیانیان لەدەست داوە بەهۆی گوللەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی "هرانا" کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ڕاپۆرتی ناڕەزایەتییەکانی شەوانی لە تاران و شاری شیرازی باشوور و ڕۆژئاوای ئێران 

کە بزووتنەوەکە تێیدا چڕ بووەتەوە ڕاگەیاندووە. خۆپیشاندەران دروشمی ڕەخنەیان لە دەسەڵاتداران بەرزکردەوە.
دەسەڵاتیش بە گوللە وەڵامی دوەتەوە

ئەم ناڕەزایەتیانە بەرچاوترین ناڕەزایی ئێرانن لەدوای ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بوو، 

کە بەهۆی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی ژنێکی گەنجەوە سەریهەڵدا کە لە دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە بەهۆی پێشێلکردنی یاسای جل و بەرگی توندی ئێران بۆ ژنان گیانی لەدەستدا. 

ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە بەشێک لە ڕۆژئاوای ئێران چڕ بووەتەوە کە بە چڕی دانیشتووانی کەمینە کورد و لوڕەکانە. هێشتا نەگەیشتوونەتە قەبارەی ئەو بزووتنەوەیەی کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا بینرا، نە قەبارەی بزووتنەوە 

ناڕەزایەتییەکانی پێشووی وەک بزووتنەوەی سەوز دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٠٩، یان خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩، بەڵام تەحەدای نوێ بۆ دەسەڵاتداران بەتایبەت عەلی خامنەیی،

 لەوەتەی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، دوای شەڕێکی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی ئەو ساڵەدا زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئەتۆمی و سەربازی و ئامانجە مەدەنییەکان، و لە ئەنجامدا کەسایەتییە دیارەکانی نوخبەی ئەمنی کوژران. 

لەژێر فشاردا بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئابووری، ئیدارەی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕایگەیاند 

کە بۆ چوار مانگی داهاتوو هاووڵاتیان مانگانە پارەیەکی هاوتای ٧ دۆلار وەردەگرن. ناڕەزایەتی لە 23 پارێزگا لە کۆی 31 پارێزگا سەریهەڵدا و لانیکەم 40 شار 

بە پلەی جیاواز کاریگەریی هەبووە کە زۆربەیان بچووک و مامناوەندن، بەپێی ئەو ئامارانەی کە ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە داتای فەرمی و ڕاپۆرتە میدیاییەکان کۆیکردۆتەوە.

ئامادەکردنی 
ئاهورا هەورامی 

photo
2026-01-05 02:58
1 مانگ و 9 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن