ainde

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی  نیشتمانیەوە


Ahura hawrami

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی  نیشتمانیەوە

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی  نیشتمانیەوە

هاونیشتمانیانی خۆڕاگری ستەم دیدە ،!
سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران، جارێکی تر بە بەکارهێنانی توندوتیژی و گوللە دژ بە هاونیشتمانیانی  مەدەنی، پەردەی لەسەر ڕوخساری داگیرکەرانەی خۆی لادا. ئەم کردەوانە نیشانەی شکستی ئیرادەی ڕژێمە لە بەرانبەر دەنگی ڕەوای ئێوەدا.

ئێمە لە "فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی "، وێڕای مەحکومکردنی ئەم تاوانانە، ڕایدەگەیەنین: پاراستنی گیان و کەرامەتی هاونیشتمانیانمان هێڵی سوورە و پاراستنی  ئەرکی پیرۆزی ئێمەیە.
ئێمە بێ وەڵام نابین بۆ ئەم توندوتیژییە، بە پتەوکردنی ڕیزەکانی خۆڕاگری و 

بەردەوامیی خەبات تا گەیشتن بە ئازادی.
دیسان سوپای پاسداران دەبێت بزانێت کە هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەردەم شەپۆلی تووڕەیی نەتەوەیەکدا خۆی ڕابگرێت.
ئێمە وەک ستونێکی  پۆڵاین لەبەردەم هەرزوڵم و زۆرێک دەوەستین و نایەڵین خوێنی لاوانمان بەفیڕۆ بچێت. یەکگرتوویمان، گەورەترین وەڵامە بۆ سەرکوتکەران.

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل
فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

photo
2026-01-05 01:04
1 مانگ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن