ainde

ئێران دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە بە تێکچوونی تەواوی ناوچەکە و لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا


Ahura

ئێران دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە بە تێکچوونی تەواوی ناوچەکە و لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا


ئێران دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە بە تێکچوونی تەواوی ناوچەکە و لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا

لاریجانی بۆ  دۆناڵد ترەمپ دەستوەردانی ئەمریکا ناوچەکە تێکدەدات

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپدا ڕایگەیاند، هەڵوێستەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا پشتی پەردەی ڕووداوەکانی ئێرانی ڕوون کردەوە

لاریجانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد کە دەسەڵاتدارانی ئێران جیاوازی دەکەن لە نێوان داواکاریی کاسبکارانی ناڕازی و ئەو کەسانەی بە  تێکدەر ناوی بردن

ئەو هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی واشنتۆن کرد و نووسی ترەمپ با بزانێت دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە بە تێکچوونی تەواوی ناوچەکە و لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا

ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاندبوو، ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندوتیژی و تەقەکردن وەڵامی خۆپێشاندەران بداتەوە، ئەوا ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ئێران و ڕزگارکردنیان دەستوەردان دەکات و بۆ ئەو مەبەستە لە ئامادەباشی تەواودایە

هەروەها لاریجانی ڕوو لە گەلی ئەمریکا وتی پێویستە خەڵکی ئەمریکا بزانن کە ترەمپ دەستی بەم سەرکێشییە کردووە بۆیە با ئاگاداری سەربازەکانیان بن.

photo
2026-01-02 12:47
1 مانگ و 23 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن