ainde

ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی و


Ahura

ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی و

ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی و
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

ئازادیخوازان و ڕاپەڕیوانی نیشتیمان!
لە کاتێکدا کە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان و ڕاپەڕینی ڕەوای گەلانی ئێران و کوردستان دژ بە ستەم و توندوتیژی ڕژێمی داپڵۆسێنەر گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە، ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، 

وەک هێزێکی مەیدانی و بڕوابوو بە گۆڕانکاری ڕیشەیی، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ داخوازییە ڕەواکانی خەڵک ڕادەگەیەنین.

ئەم ڕژێمە ستەمگەرە ساڵانێکی درێژە بە ئاگر و ئاسن وڵامی داواکارییەکانی خەڵکی داوەتەوە,  بەڵام ئەمڕۆ ئیرادەی گەل لە هەموو کاتێک بەهێزترە. 

ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، خۆمان بە بەشێکی دانەبڕاو لەم خەباتە دەزانین و بەڵێن دەدەین کە لە ڕیزی پێشەوەی ئەم ڕاپەڕینەدا پێشەنگایەتی بکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرە و دامەزراندنی سیستمێکی دادپەروەر کە کەرامەتی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت.

داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کوردستان دەکەین:
لە کرێکاران  جوتیاران و پیشەوەرو کاسبکار و ، مامۆستایانی ڕێبەر، خوێندکارانی چاوکراوە، ژنانی پێشەنگ و گەنجانی بەغیرەت، داوا دەکەین بەردەوام بن لە تێکۆشان و بە یەکگرتوویی و ورەیەکی بەرزەوە ڕێگەی سەرکەوتن بگرنە بەر. مێژوو سەلماندوویەتی کە هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەردەم لافاوی تووڕەیی گەلدا خۆی ڕاگرێت.

ئامانجی ئێمە ڕوونە:
١- گۆڕینی  ڕژێمی ستەمگەر و کۆتاییهێنان بە چەوسانەوە.
٢- دابینکردنی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان.
٣- پشتیوانیکردنی بێ مەرج لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد و هەموو نەتەوەکانی تر.

ئێمە وەک بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، تا دوا ئامانج لە سەنگەری خەڵکدا دەمێنینەوە و داوا دەکەین شەقامەکان چۆڵ نەکرێن تا ئەو کاتەی خۆری ئازادی لە ئاسۆی نیشتیمانەوە هەڵدێت.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل..
ناوەندی بڕیار 

بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

photo
2025-12-31 11:15
1 مانگ و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن