ainde

ئیسرائیل داوای لە  ئەمریکا کردوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند دژی ئێران


Ahura

ئیسرائیل داوای لە  ئەمریکا کردوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند دژی ئێران


ئیسرائیل داوای لە  ئەمریکا کردوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند دژی ئێران

ڕۆژنامەی (تایمز) لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کرد، بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل،

 لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ئامانجێکی سەرەکی هەیە کە ئەویش هاندانی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند دژی بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە کە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلییەوە گواستراوەتەوە، ناتانیاهو هەوڵ دەدات ڕەزامەندی واشینگتن بەدەستبهێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک لە ئێران. 

ئەم ستراتیژییەی نەتانیاهۆ وەک "جەنگی کورتخایەن و پچڕپچڕ" وەسف کراوە، هاوشێوەی ئەو سیاسەتەی کە ئیسرائیل دژی حەماس لە غەززە پەیڕەوی دەکات.

ڕۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەش کردووە، بژاردەی دووەمی نەتانیاهۆ ئەوەیە کە ترەمپ قایل بکات بە پێشکەشکردنی پشتگیرییەکی تەواوەتی و بێ مەرج بۆ ئیسرائیل لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا دژی ئێران.

بەڵام ڕۆژنامەکە ئەم ئەگەرەی بە "دوور" ناوبردووە، چونکە دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا خۆی وەک "ئاشتیخوازێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دەناسێنێت و نایەوێت وڵاتەکەی تێوەگلانی جەنگێکی نوێ بکات، هەرچەندە پێشتر بەڵێنی داوە کە ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

photo
2025-12-29 06:58
1 مانگ و 5 کاتژمێر و 7 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن