ainde

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە


Ahura

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە

​لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانی دارایی و بەرزبوونەوەی پێوانەیی نرخی دراوە بیانییەکان لە ئێران سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە دەستی لەکار کێشایەوە و بەرپرسانی حکوومەتیش زانیاریی دژبەیەک لەبارەی چارەنووسییەوە بڵاو دەکەنەوە.

​ئەمڕۆ دووشەممە 29ی 12ی 2025، محەمەد مەهدی تەباتەبایی، جێگری پەیوەندییەکانی نووسینگەی مەسعوود پزیشکیان ڕایگەیاند، محەمەدڕەزا فەرزین، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران 

دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و ئەگەری هەیە سەرۆککۆمار پەسەندی بکات، ئاماژەی بەوەش دا: "ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی نرخی دراو مەرج نییە تەنیا گۆڕینی سەرۆکی بانک بێت، بەڵکو بەشێکی پەیوەستە بە دۆخی ئابووریی وڵات و هیجاناتی بازاڕەوە."

​چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، میدیا فەرمییەکان زانیاریی جیاوازیان بڵاو کردەوە؛ ئاژانسی (مێهر) دەڵێت دەستلەکارکێشانەوەکە هی ناوەڕاستی مانگی ڕابردووە و شتێکی نوێ نییە، هاوکات ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوە داوە کە فەرزین ئەمڕۆ بەشداریی کۆبوونەوەی تیمی ئابووریی حکوومەتی کردووە.

​لای خۆیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە گوایە سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکە بڕیاری مانەوەی فەرزینیان دابێت و جەختی کردەوە کە ئەوە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆککۆماردایە.

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە بەهۆی گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سووربوونی تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی، بەهای دراوی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و دۆخێکی ناسەقامگیر ڕووی لە بازاڕەکان کردووە.

photo
2025-12-29 04:13
1 مانگ و 7 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن