ainde

عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە


Ahura hawrami

عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە

 

عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە


دەقی پەیامەکەی
بۆ کۆنگرەی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا
ئیسلام لە جەوهەرەکەیدا ئاینی ئازادیی، دادپەروەریی و یەکسانییە. 

ئیسلامی دەوڵەتی فەرمیی یان پێکهاتە جەمعییەکان کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەک ئامرازێکی دەسەڵاتداری و تاڵانکاری بەکاری دەهێنێت، 

ئەم جەوهەرەی خۆی لەدەستداوە. ئیسلامی دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە. 

ئەو پەیمانە پەیمانی پێکەوەژیانی باوەڕی، گەل و کولتوورە جیاوازەکانە بە ئیرادەی خۆیان و بێ زۆرەملێیە. 

پێویستە بزاندرێت جیهادی ڕاستەقینە تێکۆشانە دژ بە خۆپەرستی و چەوساندنەوەیە لە ڕێگەی ڕەخنەلەخۆگرتنی بەردەوامەوە. بیرکردنەوەی شورا لە ئیسلامدا بە مانای عەقڵی کۆلەکتیڤ و بڕیاردانی دیموکراتیکە.

لەجیاتی ئەوەی ئیسلام بکەینە کەرەستەیەکی سیاسی دەوڵەت و گرووپە جیاوازەکان، با بیخەینە خزمەت ژیانی ئازادی کۆمەڵگایەک کە لەسەر ئەو بنەمایە خۆی بەڕێکخستن کردووە. 

ئیسلامی دیموکراتیک شارستانییەتێکی ئەڵتەرناتیڤە (جێگرەوەیە) کە ئازادیی ژن، هاوسەنگی ئیکۆلۆژی (ژینگەیی) خوشک-برایەتی گەلان بە بنەما دەگرێت. 

تەنیا ئەم لێکدانەوە دیموکراتیکە دەتوانێت ببێتە دەرمان بۆ برینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

هیوادارین گفتوگۆکانتان لەو چوارچێوەیەدا سوودبەخش بن بۆ پڕۆسەی کۆمەڵگای دیموکراتیکمان کە دەستمان پێکردووە.

سڵاو و خۆشەویستی بێکۆتاییم

عەبدوڵا ئۆجالان
ئیمرالی

photo
2025-12-25 10:59
1 مانگ و 1 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن