ainde

ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ حزبوڵا ئامادە دەکات


Admin

ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ حزبوڵا ئامادە دەکات

ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ حزبوڵا ئامادە دەکات

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی بۆ داماڵینی چەکی ئەو حزبە لە باشووری ڕووباری لیتانی لوبنان لە کۆتایی ئەمساڵدا.

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرونۆت ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل خۆی بۆ روبەڕوبوونەوەی سەربازی لەگەڵ حزبوڵای لوبنان ئامادە دەکات، لەگەڵ نزیكبونەوە لە وادەی داماڵینی چەک لە گروپەکە لە باشوری روباری لیتانی كە كۆتایی ئەمساڵە، لە کاتێکدا واشنتۆن هێشتا پێی وایە دەتوانرێت رێگری لە پەرەسەندنی دۆخەكە بگیرێت.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە: روبوونەوە لەگەڵ حزبوڵا بووەتە شتێکی حەتمی، چونکە رێکخراوەکە بە خێراییەکی خۆی رێكدەخاتەوەو بەهێزتر دەبێت، هاوكات ئیسرائیل واشنتۆنی ئاگادار کردووەتەوە کە سوپای لوبنان رۆڵی پێویستی خۆی بەجێناگەیەنێت.

پێشتریش ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هیۆم باسی لەوە کردبوو کە دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل پلان بۆ چەند ڕۆژێک شەڕ لە لوبنان دادەڕێژن، 


کە تێیدا توانا سەربازییەکانی حزبوڵا دەکرێنە ئامانج، نەک تەنیا لە باشوور بەڵکو لە ناوچەکانی دیکەش، بەتایبەتی لە بەیرووتی پایتەخت کە حزبوڵا خەریکی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە سەربازییەکانییەتی.

ڕۆژنامەکە ڕوونی کردووەتەوە کە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەنیازە جووڵەکانی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێ بکات 

بۆ دەستەبەرکردنی هەماهەنگی تەواو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل گومانی زۆری هەیە لە توانای سوپای لوبنان بۆ داماڵینی چەکی حزبوڵا

photo
2025-12-17 11:38
1 مانگ و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن