ainde

مافی  چارەی خۆنوسین  یان  چارەسەری  دیموكراتی 


KFM

مافی  چارەی خۆنوسین  یان  چارەسەری  دیموكراتی 

مافی  چارەی خۆنوسین  یان  چارەسەری  دیموكراتی 

پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان  

بۆهاونیشتمانیان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
حزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 

لە ماوەی ڕابووردوو نامەیەك  لە لایەن  هەردوو هاوسەرۆكی بژاكەوە ئاراستەی چەن لایەن وكەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی كراوە،  كە تیایدا مەترسی شەڕێكی ماڵ وێرانكەر كە بەرۆكی ئێران دەگرێت  و نیشتیمانەكەمان توشی كاولكاری و قات و قڕی دەكاتەوە ، هەندێك نموونەی جەنگی  نادروست و ناڕاستیان  ئاماژە پێداوە 

كە لە هەلومەرجێكی مێژوویی و تایبەتدا ڕویداوە لە كاتێكدا دەكرێت پەندی لێ وەربگیرێت نەك دووبارە بكرێتەوە  ، لەو سۆنگەیەشەوە كە گوایە ئەم كارەساتانە ڕوونەداتەوە  پژاك  پلان و پێشنیاریان  بۆ ئەو دۆخە ناهەموارو قەیراناویەی كە لە ئێراندا دەگوزەرێت چارەسەری دیموكراتیكە 

و بە تەواوی مانا دژی ناسیۆنالیزم  و بە تایبەت ناسیۆنالیزمی كوردیە و پێی وایە ناسیۆنالیزمی كوردی نەك ناتوانێ‌ دۆخە كە چارەسەر بكات ، بەڵكو خراپتری دەكات . ئێمە وەكو بزووتنەوەی ئایندەی ڕۆژهەلاتی  كوردستان  دەزانین  سەرچاوەی ئەم  پێشنیارو  پێشبینیە نادروست و ناسیاسیە نانیشتیمانیە 

لە كوێوەیەو چۆن بە دەستی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان  ئەم پلان و نەخشەیە داڕێژراوە . پژاك كە دروستكراوی ئەجێندای باڵی قەندیلە  و بە ناوی پرسی دیموكراسی یەوە ئەوەندەی لە خەمی دەوڵەتی ئێراندایە ئەوەندە لە خەمی كوردوو كوردستناندا نیە 

دەزانین كە لەو دیوی قەندیلەوە پڕدەكرێتەوە و لەم دیوی قەندیلەوە بەتاڵ دەكرێتەوە . لە كاتێكدا كۆماری  كۆنەپەرستی ئایینی ئێران  لە بەرانبەر كەوتن و داڕوخان و بەسەرچوندایە 

موشەكەكانی پژاك بەرەو ڕۆژ هەڵاتی كوردستان لە دوورگەی ئیمرالیەوە ئاراستەی ناسسیۆنالیستی كورد دەكرێت ، بۆ پشتیوانی ئەو ڕژێمە كۆنەپەرستەی ئێران كە هیچ كات درێغی نەكردووە ، لە ستەمكاری وسەركوتكردن و كوشتنی كۆمەڵانی  خەڵك و دەستدرێژی بۆ سەر كوردستان . 

ئەوەی جێی نیگەرانیە  لەو پەڕی  سۆسیالیزمی خۆرهەڵاتیەوە و دوای ڕشتنی خوێنی هەزاران  لاوی ئەم نیشتیمانە بە ناوی شۆڕشی نەتەوەییەوە، دواجار باس لە چارەسەری دیموكراتیك بكەیت و دژی بونیاد نانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆت بیت و كار بۆ پتەوتركردنی دەوڵەتی نەتەوەی داگیر كەر بكەیت . 

پەیامی بزوتنەوەی ئایندە ئەوەیە ، بۆ هەموو حزب و لایەن و كەسایەتیە ئۆپۆزسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان  ، 

بێدەنگ نەبن لە بەرانبەر ئەم ئەجێندایەی دوژمنان و بە گژیدا بچینەوە و ڕێگە بەو  دیدە نادروستە نەدەین كە بارودۆخی باكوری كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەوڕوانگەیەکەوە دەبینێ 

چونکە زۆر لە یەك جودان و هیچ كات  ناكرێت  ئەم ڕژێمە داگیركەرانەی كوردستان،  بەیەك  بەراورد بكەین و پژاكیش ئەو مافەی نیە  كە ئەجێنداو ئایدیای پارچەیەكی تری كوردستان  بهێنێت و بی سەپێنێت بەسەر پارچەیەكی تری كوردستاندا .

photo
2025-11-29 01:45
2 مانگ و 10 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن