هه‌ینی 13 پووشپه‌ڕ 2725
       

دادگای ئیسرائیل ڕەدیکردەوە کە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دوابخات


Kurd24

دادگای ئیسرائیل ڕەدیکردەوە کە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دوابخات

دادگای ئیسرائیل ڕەدیکردەوە کە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دوابخات

 

پارێزەری نەتانیاهۆ ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە دادگا کردبوو کە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئامادەبوونی لەدادگاییکردنی بێبەری بکات و ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیران پێویستە سەرنجی لەسەر "بابەتی ئەمنی" بێت دوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.

 

دادگاییکردنەکەی، تەنانەت لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای کرد دۆسیەکە بە تەواویهەڵبوەشێتەوە.

 

بەڵام دادگای ناوچەی قودس لە بڕیارێکدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "لە ئێستادا ئەمداواکارییە بنەمایەکی تەواو و پاساوێکی ورد بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکان نادات."

 

نەتانیاهۆ لە چەندین دۆسییەی تایبەت بە گەندەڵی و بەرتیلدان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات تۆمەتبارکراوە، ئەو تۆمەتانەی کە بەردەوام ڕەتیکردووەتەوە و بە پاڵنەری سیاسی ناوی بردووە.

 

ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئەم دادگاییکردنە دەبێت دەستبەجێ هەڵوەشێتەوە یان لێخۆشبوونبدرێت ئەم پاڵەوانە گەورەیە.

photo
2025-06-27 04:45
8 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن