ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

ئیسرائیل بڕیاری داوە پێش کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی ترەمپ دەبێت ڕژێم لە ئێران بڕوخێنرێت


Ahura

ئیسرائیل بڕیاری داوە پێش کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی ترەمپ دەبێت ڕژێم لە ئێران بڕوخێنرێت


ئیسرائیل بڕیاری داوە پێش کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی ترەمپ دەبێت ڕژێم لە ئێران بڕوخێنرێت

جیا لەمانەش پرسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا تا دێت لە بنبەست نزیکتر دەبێتەوە. ئێران ڕازی نابێت پیتاندن بەتەواوەتی وازلێبهێنێت و دەستبەرداری مووشەکەکانی، کە ئەم دوو مەرجە هێشتا ئەمریکا پێداگری لەسەر دەکات

دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان ڕاپۆرتی دا کە ئێران بەرنامەی خۆی بۆ دروستکردنی مووشەکی پێشکەوتوو دەستپێکردووەتەوە و ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێری چالاکییەکانی دەکات

میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە پێش کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی ترەمپ دەبێت ڕژێم لە ئێران بڕوخێنرێت

ئاستی گرژی و هەستیاری نێوان ئێران و ئیسرائیل زیادی کردووە و ئەمڕۆش ڕۆژنامەی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کرد هەڵگیرسانەوەی جەنگی هەردوولا حەتمیە و تەنیا لەسەر پرسی کات وەستاوە.

بەوپێیەی ئێران دامەزراوەیەکی دیکەی ئەتۆمی دروست کردووە، لەگەڵ ئەوەشی کە دەڵێن یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی لە ژێر داروپەردووی دامەزراوە ئەتۆمییەکانە کە ئەمریکا بۆردوومانی کرد، بەڵام ئیسرائیل لێی بەگومانە

ئیسرائیل باوەڕی وایە ئێران یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی گواستووەتەوە بۆ ناوچەیەکی سەلامەت و نهێنی بۆیە بڕیاری داوە کە دەبێت ئێران بڕووخێت 

photo
2025-11-11 01:51
5 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن