وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردنەکانی عێراق له کاتێکی چارەنوسساز دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاوکات هۆشداریدا لە دەستوەردانی دەرەکی لە پڕۆسەکەدا
ئاماژەی بەوەدا کە دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری عێراق بێ گومان زیانی هەیە و جێگای قبووڵ نیە چوونکە ئەزمونەکانی رابردوو سەلماندیان کە هەر کاتێک ئەمریکا دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا بکات ئەنجامەکەی زیان گەیاندن بووە بە ئاشتی و سەقامگیری
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت هەڵبژاردنەکان لە عێراق نمایندەی وێستگەسەكی یەكلاكەرەوە دەكات لە دیاریکردنی چارەنوسی گەلی عێراق
بەقایی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا ئاماژەی بەوەكرد هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرۆسەیەدا لەلایەن گەلی عێراق و حکومەت و هەموو گەلانی بەرپرسیارەوە رەتدەکرێتەوە و سەركۆنە دەکرێت
تاران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت ئێران هیوادارە هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا بەڕێوەبچێت
بەشێوەیەک بەرەوپێش بچێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات و بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ یه‌كشه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش 11ی 11ی 2025 ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت لایه‌نه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ده‌كه‌ن