ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

دووپاتى له‌سه‌ر بایكۆتى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ 


Ahura

دووپاتى له‌سه‌ر بایكۆتى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ 

موقتەدا سەدر رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در 
دووپاتى له‌سه‌ر بایكۆتى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ 

موقتەدا سەدر رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و دووپاتى له‌سه‌ر بایكۆتى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ 

وە رایدەگەیەنێت کە فاتیمه‌ى زه‌هرا و میرى مسوڵمانان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه‌ بایكۆتى گه‌نده‌ڵییان كرد

ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 11ی 11 دەنگدانی گشتیی بەڕێوەبچێت

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە تۆڕی (ئێکس) نووسیویەتی فاتیمەی زەهرا (سڵاوی خوای لێ بێت) و ئیمامی عەلی (سڵاوی خوای لێ بێت) بایکۆتی گەندەڵانیان کرد و بوونە سەروەرانی چاکسازیخوازان و نموونەی باڵامانن

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا سەدر دەڵێت هەندێک لە شوێنکەوتووانی ئەمڕۆیان بانگەواز دەکەن گەندەڵتر بە گەندەڵان لاببەن ئەمە بانگەوازێکە بۆ گەندەڵیی کە ئەو بنەمایەی دەڵێت تاقیکراو تاقی ناکرێتەوە و وەلادەنرێت ئێمە گەندەڵەکان بە چاکسازیی وەلا دەنێین هەڵبژاردنی تاقیکراوەکان واتە چەسپاندنی گەندەڵتر و باڵادەستی گەندەڵکاران

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەدر داوا دەکات، بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت و عێراق ڕزگار بکەن ئەو بەرپرسیارێتییەش دەخاتە ئەستۆی هەمووان بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە

ئه‌مڕۆ  له‌ میدیاكانى عێراق زانیارى ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، سه‌رایا سه‌لامى سه‌ربه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه‌ میلیشیایه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، به‌شداریى ده‌نگدانى تایبه‌تیان كردووه‌، به‌ڵام به‌ ئه‌نقسه‌ت ده‌نگه‌كانیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌ و نیشانه‌یان له‌ زۆربه‌ى لیست و كاندیده‌كان داوه‌.

photo
2025-11-09 12:07
19 کاتژمێر و 39 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن