ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

مەسعود پزیشکیان دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران بەهێزتر بنیاد دەنێینەوە


Ahura

مەسعود پزیشکیان دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران بەهێزتر بنیاد دەنێینەوە

مەسعود پزیشکیان دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران بەهێزتر بنیاد دەنێینەوە

مەسعود پزیشکیان ئاژانسی ئەتۆمی ئێرانی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند دامەزراوەی ئەتۆمی بەهێزتر بنیاد دەنێینەوە

ئێران ئاشکرای کرد لایەنە جیاوازەکان هەوڵدەدەن بۆچونەکان لێک نزیک بکەنەوە و پەیامەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ بکەن، 

بەڵام هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەوڵانە بە هیچ شێوەیەک بە واتای دەستپێکردنی گفتوگۆی فەرمی نێوان هەردولا نایەت

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕونیکردەوە، قۆناغی گفتوگۆکان هێشتا دەستی پێنەکردوەتەوە. کاتێک دەگەنە ئەو قۆناغە، بڕیار لەسەر ئەو پرسانە دەدرێت 

کە پەیوەندییان بە تیمی گفتوگۆکار و وردەکارییەکانی پڕۆسەکە هەیە، بەڵام لە ئێستادا مەرج و هەڵوێستەکانی ئێران ڕونن و پێویست بە دوبارەکردنەوەیان ناکات.

ئاماژەی بەوەشكرد واز لە دوبارەکردنەوەی بانگەشە و گریمانە ناڕاستەکانی هەندێک لایەن دژی ئێران بهێنێت

ڕونیكردەوە کە "پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتیانە بوە، و هیچ نیشانەیەک لەسەر گۆڕینی بەرەو چالاکییە سەربازییەکان تۆمارنەکراوە

ئەوە لەكاتێكدایە تاران و واشنتن، پێنج گەڕی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمییان ئەنجامدا و بە شەڕێکی 12 ڕۆژە لە مانگی (حوزەیران/6) کۆتاییهات 

کە تێیدا ئیسرائیل و ئەمریکا بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بۆردومان کرد. ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی و ئیسرائیل، تاران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە پڕۆگرامی ئەتۆمی بۆ شاردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای بەرهەمهێنانی چەک بەکاردەهێنێت

ئیسماعیل بەقایی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێرانی (ئیرنا) جەختی لەسەر ئەوەكردوە، "قۆناغی گفتوگۆکان هێشتا دەستی پێنەکردوە

photo
2025-11-03 11:57
21 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن