ئاماری شەڕی نێوان ئیسرائیل وئێران
ئاماری شەڕی نێوان ئیسرائیل وئێران
لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەزار و 190 ,1کەس لە ئێران کوژراون و چوار هەزار و 4,475 کەسیشبریندار بوون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی هرانا بۆ مافی مرۆڤ.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هرانا" ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەی کوژراوانی مەدەنی 436 کەس و ژمارەیکوژراوانی سەرباز 435 سەرباز بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: دوو هەزار و 71 هاوڵاتی مەدەنی و 256 سەرباز برینداربوون.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە 319 کوژراو و 2148 برینداریش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە بۆئەوەی دڵنیاببنەوە کەکەسانی سەربازین یان مەدەنی.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی دوایین ئاماری فەرمی حکومەتی ئێران، کە سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنیقەیرانەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە پێنجەمین بەیاننامەی خۆیدا بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانیشەڕی 12 ڕۆژەی ئێران گەیشتووەتە 627 هاووڵاتی ئێرانی و ژمارەی بریندارانیش بۆ پێنج هەزار و 935 کەس.
لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ژێرخانی گرنگی سەربازی، مەدەنی، پزیشکی و فریاگوزاری زیانێکی زۆریبەرکەوت. بەگوێرەی ئاماری "هرانا"، 9 ئەمبولانس و 7 نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە ڕاستەوخۆ یان بەشەپۆلی تەقینەوە. هەروەها پێنج پزیشک و چوار کارمەندی فریاگوزاری و لانیکەم 114 منداڵ و ژن گیانیانلەدەستداوە یان برینداربوون.
هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران تا ئێستا هەزار و 1596 کەسیان دەستبەسەر کردووە.