ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

نهێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق لەسەر میکانیزمێک بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان لە سوپای سوریا ڕێککەوتوون


Ahura

نهێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق لەسەر میکانیزمێک بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان لە سوپای سوریا ڕێککەوتوون


نهێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق لەسەر میکانیزمێک بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان لە سوپای سوریا ڕێککەوتوون

لەبارەی تورکیاوە دەڵێت: هەندێک نەرمی لە هەڵوێستی تورکیادا هەیە سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوپای سوریادا

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێسی ڕاگەیاندووە: هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق لەسەر میکانیزمێک بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان لە سوپای سوریا ڕێککەوتوون. دەشڵێت دەیان هەزار لە هێزەكانی سوریای دیموکراتی دیموكرات و هەزاران هێزی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕێککەوتنەکەدا بەشدار دەبن.

ڕاشیگەیاندووە کە فەرماندە و ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پۆستی باڵاو گرنگ لە وەزارەتی بەرگری و فەرماندەیی سوپا سوریا وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ کارکردن لەگەڵ وەزیری بەرگری و بەرپرسانی دیکەی سەربازی بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی گونجاو.

باسی لەوەش کرد: ڕووداوەکانی سوەیدا و کەناراوەکانی سوریا هۆكاربوون لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ دیمەشق.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ن

photo
2025-10-16 10:27
22 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن