ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

هونەر ڕەشید ئاغا لە گرتووخانەی ئاسایشی هەولێرە و دۆخی تەندروستی باشە و لە بارودۆخ و شوێنی حەوانەوەی ڕازییە 


Ahura

هونەر ڕەشید ئاغا لە گرتووخانەی ئاسایشی هەولێرە و دۆخی تەندروستی باشە و لە بارودۆخ و شوێنی حەوانەوەی ڕازییە 

هونەر ڕەشید ئاغا لە گرتووخانەی ئاسایشی هەولێرە و دۆخی تەندروستی باشە و لە بارودۆخ و شوێنی حەوانەوەی ڕازییە 

سەبارەت بە  دۆخی تەندروستی هونەر ڕەشید ئاغا لە گرتووخانەی ئاسایشی هەولێر دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی تۆمەتبار هونەر رەشید باشە و لە بارودۆخ و شوێنی حەوانەوەی ڕازییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەدواداچوون بۆ هەموو کەیسێک دەکات بەبێ جیاوازی و چاودێری ڕەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە هەرێمی کوردستان.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەسوکاری تۆمەتبار هونەر ڕەشید  لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە هاوڵاتی ناوبراو باری تەندروستی باش نییە و تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراوە، بۆ ئەو مەبەستە، ڕاوێژکاری دەستە ڕامان مجید سەردانی ناوبراوی کرد لە گرتووخانەی ئاسایشی هەولێر.

ڕاشیگەیاند: ڕاوێژکارەكەمان لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ تۆمەتبار کردووە و دەربارەی کەیسەکەی و باری تەندروستی و شوێنی حەوانەوەی، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە داوا دەکات بەزوویی کەیسەکەی یەکلا بێتەوە، چونکە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراوە.

دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت: سەبارەت بەو هەواڵە کە خێزانەکەی گوتبووی بەچەقۆ لێی دراوە، ناوبراو گوتی كە حاڵەتەکە ئێستا نییە و لە ماوەکانی ڕابردوو بووە، بریتی بووە لە دروستبوونی کێشە لەگەڵ بەندکراوێکی تر و دواتر ئەوەی لێ کەوتووەتەوە، بەڵام ڕووداوەکە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە کەسی تر و ئیدارەی گرتووخانە نەبووە.

جەختیش لەوە كراوەتەوە: تۆمەتبارەكە ئاماژەی بەوە داوە کە بارودۆخ و خواردن و شوێنی حەوانەوەی باشە و ڕازییە لە مامەڵەی ستافی ئیداری و چاودێرانی گرتووخانەکە.

 

photo
2025-10-14 11:18
21 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن