ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زیاتر لە 135 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە  لە شانە شاراوەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراق بوون 


Ahura

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زیاتر لە 135 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە  لە شانە شاراوەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراق بوون 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زیاتر لە 135 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە  لە شانە شاراوەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراق بوون 

دوێنێ یەکشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق شانە شاراوەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی لە عێراق دەستگیرکرد

جێگای ئاماژەیە کە هەڵوەشاندنەوەی باندەکانی سەر بە بەعس لە 14 پارێزگای عێراق دەستی پێکرد 

هەروەها دەڵێن تیمە هەواڵگرییەکانی عێراق چاودێری چالاکییە ئەلیکترۆنییەکان دەکەن کە ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای بەعسی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە

وە ئاماژە بەوەش کراوە کە 135 تۆمەتبار دەستگیرکراون ئەو دەستگیرکردنانە بە پێی یاسای قەدەغەکردنی چالاکییەکانی حزبی بەعس لەو وڵاتە ئەنجام دراون

تیمەکانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێن توانیومانە پاشماوەی بانگەشەکارانی حزبی قەدەغەکراوی بەعس هەڵوەشێنینەوە، ئەمەش دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت کە بۆ ماوەی سێ مانگ لە 14 پارێزگای وڵاتدا بەردەوام بووە

لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوای لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم باندانە پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە هەیە. ئەم وڵاتانە هەوڵی دووبارە بونیادنانەوەی هەیکەلی ڕووخاوەکەی بەعس و دامەزراندنی گەنجانی عێراقیان لە ژێر ناونیشانی چەواشەکارانە لە سۆشیال میدیادا دەدا

photo
2025-10-13 01:09
1 مانگ و 7 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن