ئیدارەی خۆسەر چوار ئەنجامی كۆبونەوەکەی ئاشکرا دەكات کە لە گەڵ شاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا لە دیمەشق ئەنجامیاندا
ئیدارەی خۆسەر چوار ئەنجامی كۆبونەوەکەی ئاشکرا دەكات کە لە گەڵ شاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا لە دیمەشق ئەنجامیاندا
شاندی دانوستانکار راشیگەیاندووە ئەم خاڵانە لە کاتی کۆبونەوەکەدا بە شێوەی زارەکی خراونەتەڕوو و هیچ رێککەوتنێکی فەرمی واژۆ نەکراوە.
لە کۆبونەوانەكاندا باسیان لە پرسە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەکان کراوە کە ئامانجیان سەقامگیری و بونیادنانی ئاشتی بووە
لە وڵات
سەكۆی پەیوەندییەکانی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا لە سەكۆی ئێكس رایگەیاندووە گفتوگۆکان لەسەر چوار پرسی سەرەکی چڕبوونەتەوە کە بریتین لە هەموارکردنەوەی دەستور یەکخستنی هێزە سەربازییەکان ئاگربەست و گەڕانەوەی ئاوارەکان
شاندەكەی هەسەدە ئاماژەی بەوەداوە گفتوگۆكان لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوری سوریا زۆر گرنگ بوون و جەختی لەوە کردەوەتەوە، هەر دەستورێکی نوێ دەبێت نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سوریا بکات و بەبێ جیاوازی مافەکانیان بپارێزێت
لە کۆبونەوەکەدا باس لە پرەنسیپی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کراوە لە ناو چوارچێوەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوودا، لە هەنگاوێکدا کە بە بەرەو پێکهێنانی سوپایەکی رێکخراو و کاریگەر وەسفکراوە کە خزمەت بە پاراستنی هەموو سوورییەکان بکات.