مەزڵوم عەبدی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرد
مەزڵوم عەبدی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرد
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک مەزڵوم عەبدی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرد کە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا تۆم باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەدمیراڵ براد کوپەری لەخۆدەگرت.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و باڵیۆز باراک ڕۆڵێکی ڕاستگۆیانە و کاریگەریان گێڕاوە بەرامبەر بە گەلی سووریا لە هەوڵەکانیدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە و بەدەستهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ سووریا و هەموو سوورییەکان و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان لەسەر ئامانجەکانیان بۆ سووریایەکی یەکگرتوو بۆ هەموو سوورییەکان، سوورن.
مەزڵوم عەبدی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: شانازی بوو بۆ من کە پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، تۆماس باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەدمیراڵ براد کوپەر، بکەم، کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ کراون، کە ئامانجیان پشتگیریکردنی یەکپارچەیی سیاسییە لە سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی و درووستکردنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا، لەگەڵ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوچەکەدا.”