ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

ڕۆژنامەی ئێکسپرێسۆن ی سویدی ئاشکرایکرد کە دیپۆرتکردنەوەی تاوانباران دەستی پێکرد


Ahura

ڕۆژنامەی ئێکسپرێسۆن ی سویدی ئاشکرایکرد کە دیپۆرتکردنەوەی تاوانباران دەستی پێکرد

ڕۆژنامەی ئێکسپرێسۆن ی سویدی ئاشکرایکرد کە دیپۆرتکردنەوەی تاوانباران دەستی پێکرد

 کە لە چەند وڵاتێکی  ئەوروپییەوە دەست پێ دەکات لەوانە  سوید دانیمارک فینلاند و ئەڵمانیا بۆ مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ 

بەگوێرەی سەرچاوەکان، دوو فڕۆکەی هەڵگری دیپۆرتکراوەکان لە 2ی ئاب و 22ی ئەیلول گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەدەن ئەدە، دواتر فڕۆکەکان گەڕاونەتەوە ئەوروپا بەبێ ئەوەی پۆلیس بە یاوەرییەوە کابینەکە بەجێبهێڵێت. دیپۆرتکراوان لە ناوخۆی وڵات ئازاد کران نەک ڕادەستی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بکرێن.

زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دیپۆرتکراوانە لە وڵاتانی ئەوروپی خۆیان تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە. لە نێو ناوە دیارەکاندا، پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی یۆتۆبۆری هەیە کە بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە ئۆرێبرۆ سزا دراوە، هەروەها پیاوێکی دیکەی خەڵکی شاری بۆرۆس کە پێشینەی تاوانی زیاتر لە ٢٢ سزای جیاوازی هەیە، لەوانە دزی، دەستدرێژی سێکسی، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرانی حکومی.

دیپۆرتکردنەوەکان دوای ڕێککەوتنی نێوان سوید و سۆماڵ دێت بۆ وەرگرتنی دیپۆرتکراوی سۆماڵ لە بەرامبەر وەرگرتنی 100 ملیۆن کرۆنی سویدی لە بودجەی هاوکارییەکان.

سەرچاوە: ئێکسپرێسن
وێنە: AI

photo
2025-10-03 11:34
1 مانگ و 21 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن