ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

پێشبینی دەکرێت نزیکەی 750 هەزار کارمەندی فیدراڵی ناچار بن مۆڵەتی کاتی وه‌ربگرن لەگەڵ ئەگەری ئەوەی هەندێکیان لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپەوە له‌كاره‌كانیان دەربکرێن

Ahura

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

 بە فەرمی دەکەوێتە دۆخی ئیفلیجی فیدراڵییه‌وه‌ له‌ دوای ئەوەی کۆنگرێس شکستی هێنا لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بەرەبەیانی چوارشەممەدا 1ى 10ى 2025، چووە ناو دۆخی ئیفلیجی فیدراڵی، دوای ئەوەی کۆنگرێس شکستی هێنا لە پەسەندکردنی درێژکردنەوەیەکی بودجە، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی کار لە زۆرێک لە وەزارەت و دەزگا فیدراڵییه‌كان و کارمەندەکانیش ناچار دەکرێن مۆڵەتی زۆرەملێ وه‌ربگرن

ئەم داخستنەی حکوومەت، کە یەکەمجارە لە ماوەی نزیکەی 7 ساڵدا ڕوودەدات، کاتێک وڵاتەکە درێژترین ماوەی داخستنی لە مێژووی خۆیدا بەخۆوە بینی (ئەو کاتە ٣٥ ڕۆژی خایاند)، دوای ئەوە هاتە کایەوە کە کۆمارییەکان شکستیان هێنا لە درێژکردنەوەی بودجەی حکوومەت بۆ دوای ڕۆژی سێشەممە، کە کۆتایی ساڵی داراییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

پێشبینی دەکرێت نزیکەی 750 هەزار کارمەندی فیدراڵی ناچار بن مۆڵەتی کاتی وه‌ربگرن لەگەڵ ئەگەری ئەوەی هەندێکیان لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپەوە له‌كاره‌كانیان دەربکرێن

هه‌روه‌ها زۆرێک لە نووسینگەکان دادەخرێن، و ڕەنگە بۆ هەمیشەیی بێت، لە کاتێکدا ترامپ بەڵێن دەدات "شتگەلێک بکات کە ناتوانرێت لێی پاشگەز ببنەوە، هه‌رچه‌نده‌ زیانبەخشن" وەک جۆرێک لە سزا

پێشبینی دەکرێت کاریگەرییە ئابوورییەکان بەسەر هەموو وڵاتدا بڵاوببنەوە.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌وى ڕابردوو ترامپ لە کۆشکی سپی، گوتی: "نامانەوێت حکوومەت بوەستێت".

هاوکات، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند: "بە هۆی ڕاگرتنی خەرجییەکانەوە، پۆستکردنی لەم هەژمارە ڕادەگیرێت تا کاتی دەستپێکردنەوەی کارەکانمان." ئەمەش بەهۆی دابیننەکردنی مووچەی فیدراڵی ئەمریکا و "پەسند نەکردنی بودجەی فیدراڵی" لەلایەن سیناتی ئەمریکاوە.

کۆسنوڵخانەکە ڕایگەیاندووە، بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکان زانیاریی خێرای پەیوەست بە سەلامەتی و ئاسایش ناگرێتەوە. بۆ زانیاری لەبارەی دۆخی کارکردن و خزمەتگوزارییەکان، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، هەموو کاروبارەکانی کۆنسوڵخانە ڕاگیراون و هیچ مامەڵەیەک ڕایی ناکرێت، جگە لە خزمەتگوزارییەکانی پاسپۆرت و ڤیزا بۆ ئەو کەسانەی پێشتر کاریان لەسەر کرابوو و وادەیان بۆ دانرابوو.

photo
2025-10-01 08:45
1 مانگ و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان

به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی

په‌یوه‌ندی گرتن