ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

وەزیری دەرەوەی عێراق لێدوانەكانی نەتانیاهۆ قبوڵكراو نییە و هێرش بۆ سەر هەر هاوڵاتییەكی عێراقی هێرشە بۆ سەر دەوڵەتی عێراق

Ahura

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداریی دایە عێراق و وتی: ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، ئەوا سەرکردەکانی ئەوانیش لەنێو دەبەین

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک، وەڵامی لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی ناتانیاهۆ ڕەت دەکەینەوە و قابیلی قبووڵ نین، هەروەها هێرشکردنە سەر هەر عێراقییەک هێرشە بۆ سەر تەواوی وڵاتەکە.

فوئاد حوسێن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەڵێت: کشانەوەی هێزەکان هەنگاو بە هەنگاوە و بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەبێت و کۆتا وادە بۆ کشانەوەی تەواوی هێزەکان لە ساڵی 2026ـە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەخشەی ئەو وڵاتانەی بەرز کردەوە کە بە گوتەی خۆی بوونەتە مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل، لەنێویاندا سووریا، عێراق و ئێران هەبوون.

photo
2025-09-27 10:23
1 مانگ و 22 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان

به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی

په‌یوه‌ندی گرتن