ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

دانپێدانانی بکوژی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بڵاوکرایەوە


Ahura

دانپێدانانی بکوژی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بڵاوکرایەوە

دانپێدانانی بکوژی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بڵاوکرایەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمەتباری کوشتنی ( ئەکبەری حاجی رۆستەم )ی لەشاری بەغداد دەستگیرکرا.

ئاسایشی هەرێم دەڵێت: ٢٢ی ئەیلولی٢٠٢٥ لەگوندی ئۆمەربلی قەزای کفری هاوڵاتی ( ئەکبەری حاجی ڕۆستەم ) دەکوژرێت، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان  لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد و دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە و دوای گەیشتنی (ئەکبەری حاجی ڕۆستەم)بەفیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی تاوان هەڵدێت و لەڕێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغداد و لەناوچەی دۆرە لەماڵێک خۆی حەشار دەدات.

دەشڵێت: دواتر توانرا لە٢٠٢٥/٩/٢٣ لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەهەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر بکرێت.

باسی لەوەش کردووە، تۆمەتبار بەڕەگەز عەرەبە و تەمەنی (٢٢)ساڵە ناوی (عەبدول عزیز جاسم محمود) دوای ڕادەستکردنی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لەدەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

بەوتەی ئاسایش، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان ڕاگیڕاوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە

photo
2025-09-26 09:29
1 مانگ و 23 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن