ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

 ئێران تەنیا چەند کاتژمێرێکی ماوە


Ahura

 ئێران تەنیا چەند کاتژمێرێکی ماوە


 ئێران تەنیا چەند کاتژمێرێکی ماوە

ماکرۆن داوای لە ئێران کرد کە ئەو مەرجانەی پاریس، بەرلین و لەندەن دایانناوە بەبێ مەرج قبوڵ بکات

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، لە تویتێکدا دوای دیدار لەگەڵ مەسعود پزیشکیانی سەرۆککۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران کرد و ڕایگەیاند کە هێشتا ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ئارادایە، بەڵام تەنیا چەند کاتژمێرێک ماوە ئێران وەڵامی مەرجە ڕەواکانی وڵاتانی ئەورووپا بداتەوە.

ئەم مەرجانە بریتین لە؛ دەستڕاگەیشتنێکی تەواو بۆ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، شەفافیەت سەبارەت بە کۆگاکانی ماددە پیتێنراوەکانی و دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی دانوستانەکان.

ناوبراو هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە کە "هەرگیز ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت" و ئەم پرۆسەیە بۆ "مسۆگەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری جیهانە

هەروەها ماکرۆن لە پەیامەکەدا لە ئێکس نووسیویەتی کە ئێران پێویستە دەستبەجێ سێ هاووڵاتیی بیانی ئازاد بکات، کە بە وتەی خۆی نامرۆڤانە لە ئێران دەستبەسەر کراون. وتیشی: فەرەنسا واز لە هیچ ڕۆڵەکانی خۆی ناهێنێت

photo
2025-09-25 12:22
1 مانگ و 20 کاتژمێر و 49 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن