ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

بەریتانیا ڕایگەیاند دان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا دەنێت


Ahura

بەریتانیا ڕایگەیاند دان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا دەنێت

بەریتانیا ڕایگەیاند دان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا دەنێت

بەریتانیا ڕایگەیاند، دان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا دەنێت، دوای ئەوەی ئیسرائیل نەیتوانی مەرجەکانی لەنێویاندا ئاگربەست لە شەڕی غەززەدا جێبەجێ بکات کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە. 

هەروەها کەنەدا و ئوسترالیا ڕۆژی یەکشەممە دانیان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا نا و بڕیارە وڵاتانی دیکەش لەم هەفتەیەدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئەو کارە بکەن.

بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا دانیان نا بە دەوڵەتی فەلەستین_دا، بەریتانیا هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئیسرائیل لەماوەی دوو ساڵدا نەیتوانیوە ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ بکات. 

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەرنامەی ئێکس، وتی: ئەمڕۆ بۆ زیندووکردنەوەی هیوای ئاشتی بۆ فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان و چارەسەری دوو دەوڵەتی، شانشینی یەکگرتوو بە فەرمی دەوڵەتی فەلەستین دەناسێت.

هەنگاوەکەی لەندەن لەگەڵ زیاتر لە ١٤٠ وڵاتی دیکەدا هاوتەریب دەکات، بەڵام ئیسرائیل و هاوپەیمانی سەرەکیەکەی واتە ئەمریکا توڕە دەکات.

بڕیارەکە قورسایی رەمزی و سیمبولێک هەڵدەگرێت، چونکە بەریتانیا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە دروستکردنی ئیسرائیل وەک نەتەوەیەکی مۆدێرن لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و لە مێژە هاوپەیمانی ئیسرائیلە.

 

photo
2025-09-22 12:08
1 مانگ و 20 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن