پرۆسەی گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد
پرۆسەی گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد
بەمەش ئێران گورزێکی زۆر سەخت و ئیفلیجکەری لە ڕووی ئابوورییەوە بەردەکەوێت و دۆخی وڵاتەکە بەرەر خراپتر دەبات
بڕیارنامەی پشتڕاستکردنەوەی پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنە ئەتۆمییەکانی ڕەتکرایەوە و پرۆسەی گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد.
بڕیارێک کە داوای بەردەوامی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات، لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند نەکرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە چوار دەنگی بەڵێ، نۆ دەنگی نەخێر و دوو دەنگی بێ لایەن بڕیاریدا کە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران پەسەند نەکات.
ڕەشنووسی بڕیارنامەکە ڕەتکرایەوە. بەم پێیە هەموو بڕیارنامەکانی [سزاکانی] پێشووی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئێران دەگەڕێندرێنەوە و کارا دەمێننەوە.
ئەنجامی دەنگدانەکان بەم شێوەیە بوو:
4 دەنگی بەڵێ: چین، ڕووسیا، پاکستان، و جەزائیر
9 دەنگی نەخێر: بەریتانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، سیرالیۆن، سلۆڤینیا، دانیمارک، یۆنان، پەنەما، و سۆماڵ
2 بێلایەن: گویانا و کۆریای باشوور
بەم پێیە وڵاتانی ناو نەتەوە یەکگرتووەکان پابەند دەبن بەوەی گەمارۆکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوە، کە لە ساڵی 2015 بەهۆی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئێران هەڵگیرابوو.