ainde
  18 ئەیلوول 2025

ئێران 700 کەس  بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراون


Kurd24

ئێران 700 کەس  بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراون

ئێران 700 کەس  بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراون

و چەند کەسێکیش بەو تۆمەتە لە سێدارەدراون.

 

ئاژانسی فارس بە ئاماژەکردن بەوەی "تۆڕی سیخوڕیی ئیسرائیل" لە ماوەی جەنگەکەدا "زۆر چالاکبووە" ڕایگەیاند: پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، خووزستان، ئیسفەهان و فارس، زۆرترین ژمارەیدەستبەسەرکراویان لێ تۆمار کراوە و ئاماری دەستبەسەرکراوانی پارێزگای تارانیش هێشتا بڵاونەبووەتەوە.

 

ئاژانسی "فارس" کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە ڕایگەیاند: "لە ماوەی 12 ڕۆژ جەنگی نێوان ئێران وئیسرائیل، 700 هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل دەستبەسەر کراون."

 

ئاشکراشی کردووە، لە ماوەی ڕۆژانی جەنگدا زیاتر لە 10 هەزار درۆن لە سەرانسەری ئێران دۆزراونەتەوەو دەستیان بەسەردا گیراوە.           

 

دەزگا ئەمنییەکانی ئێران دەڵێن ئەو دەستبەسەرکراوانە، بە بەکارهێنان و کۆنترۆڵی درۆنی خۆتەقێن،دروستکردنی بۆمب، گرتنی ڤیدیۆ لە شوێنە سەربازییەکان و ناردنی زانیاری بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کراون.

 

                                                                 

photo
2025-06-25 11:41
2 مانگ و 23 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
هه‌واڵه‌کا
نووسه‌ر : نازدار حسێن زاده
نووسه‌ر : حسێن کرماشانی
نووسه‌ر : ناوه‌ندی گشتی، بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
نووسه‌ر : Kurd24
نووسه‌ر : بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان 
نووسه‌ر : Kurd24
نووسه‌ر : هه‌ڤاڵ زینوار

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن