بهیاننامهی ڕاگهیاندنی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
بهیاننامهی ڕاگهیاندنی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
25/6/2025
هاونیشتمانیانی تێکۆشهر
وهک ئاگادارن دۆخی ڕۆژههڵاتی کوردستان و خهڵکی کوردستان له ڕۆژههڵات لە ژێر سایەی ڕژێمێکیسەرکوتگەر و کۆنەپەرست بووەته قوربانی. لە درێژەی چەندین دەیەی ڕابردوو کۆمەڵگەی کوردیقڕدەکرێت و دەچەوسێنرێتەوەو ڕۆژانە ڕۆڵەکانی بەبیانوی ناڕەواو درۆیانە، تووشی سەرکوت، گرتن،ئەشکەنجەو لە سێدارەدان دەبن. هاوکات ئەم رژێمە بە هۆی سیاسەتە چەوت و نادروستەکانییەوەتەواوی گەلانی ئێرانی، ڕووبەڕوی ماڵوێرانی و گوزەرانێکی خراپ و ئاوارەبوون کردۆتەوە و لەوپێوەندیەشدا خەڵکی ئێمە رووبەڕووی زۆرترین قوربانی دەبنەوە.
لە ئێستادا کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، گرژی و ئاڵۆزی سەربازی و سیاسی بەخۆوە دەبینێت، بهداخێکیزۆرەوە، هێزهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان وهک پێویست و بەکردەوە نەیانتوانیووە کە کار بۆ یەکگرتوویەکیسیاسی و سەربازی بکەن کە لە خوڵقانی دەرفەتی لە بار دەسکەوتی گەورە بۆ ڕۆژهەڵات بە دەست بێنن.
نەبوونی گوتارێکی یەکگرتوو، نەبوونی میدیایەکی کاریگەر، کۆمیتەی دیپلۆماسی و لۆبیکردن بۆ پشتوانیو هاوکاری دەرکی، لەو خاڵە لاوازانەن کە ئەمڕۆ بزووتنەوەی سیاسی رۆژهەڵات پێوەی دەناڵێنێ وخەسارێکی زۆریشی لە بەرەو پێش چوونی خەباتەکەمان داوە.
بارودۆخی نێوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی ئێران لە لایەک و ئەو هەلومەرجەش کە لایەنە سیاسییەکانیڕۆژهەڵاتی تێدایە لە لایەکیتر، ئێمەی بەو بڕوایە گەیاند بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لەو بۆشاییەی لەبزووتنەوەی سیاسی ڕۆژهەڵات هەیە، بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان ڕابگەیەنین.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، وەک هێزێکی نوێ باوەڕی بە دیمۆکراسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی،مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵات هەیە و کار دەکا کە دۆستایەتی و رۆحی هاوکاری لەنێو کوردو پێکهاتەکانیتر باشترو قوڵتر بکاتەوە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، بۆ زیاتر رونکردنەوەی ئامانج و پرپنسیپە گشتیەکانی، لە داهاتووداپلاتفۆرمێکی تایبەت بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان