دووشه‌مه‌‌ 31 گوڵان 2724
       
سه‌ردێڕ

مۆسکۆ هۆشداری دەدات لە کۆلۆنیالیزمێکی نوێی ڕۆژئاوا کە هەڕەشە لە ئەفریقا دەکات


Rudaw 24

مۆسکۆ هۆشداری دەدات لە کۆلۆنیالیزمێکی نوێی ڕۆژئاوا کە هەڕەشە لە ئەفریقا دەکات

سه‌رچاوه‌ی هه‌والی ڕووداو٢٤ ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌

مۆسکۆ هۆشداری دەدات لە کۆلۆنیالیزمێکی نوێی ڕۆژئاوا کە هەڕەشە لە ئەفریقا دەکات

 

جێنادی گاتیلۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ هۆشداریدا لەوەی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی نیوکۆلۆنیالیزمەوەوڵاتانی ئەفریقا دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان بەدەستبهێنێت، ئەمەش مەترسی لەسەر کیشوەرەکە دروست دەکات.

 

گاتیلۆڤ لە میانی پێشوازییەکدا کە بە بۆنەی سازدانی دووەمین کۆڕبەندی ڕووسیا-ئەفریقییەوە، وتی: بەداخەوە کیشوەری ئەفریقا هێشتاڕووبەڕووی چەندین تەحەدا و هەڕەشە بووەتەوە، چونکە پراکتیزە سەرکوتگەرییەکانی ڕۆژئاوا پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی بە نیوکۆلۆنیالیزمناسراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە سەرسەختانە پابەندن بە هەژموونی جیهانییەوە لەسەر بنەمای "کۆمەڵێک یاسا" کە جگەلەوان هەموو کەسێک دەگرێتەوە.

وتیشی: ڕۆژئاوای بەکۆمەڵ بەردەوامە لە ئیستغلالکردنی وڵاتانی ئەفریقا بۆ بەدەستهێنانی قازانج بۆ کۆمپانیاکانی و زەلیلکردنیئەفریقییەکان و سەپاندنی دیکتاتۆرەکان لەسەر چۆنیەتی بنیاتنانی داهاتوویان.

ئادگاتیلۆڤ جەختی لەوە کردەوە: ڕۆژئاواییەکان ڕاهاتوون بەوەی وڵاتان ببینن کە بە کوێرەوەری شوێنیان دەکەون و هەر بۆیەش سزایتاکلایەنە و هەڕەشەی گشتی لە کاردانەوەی ئابووری بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنن کە پابەند نین بە دیکتاتۆرەکانیانەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە "لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕۆژئاوادا دێت بۆ گۆڕینی ئەفریقا بۆ کۆلۆنییەکی سەرچاوە کە ڕێگە بە ڕۆژئاوا دەدات بە ئاسانی دەستیان بە کانزا هەرزانەکان بگات، لە بەرامبەر دەستڕاگەیشتنێکی کۆنترۆڵکراو بە هەندێک سوودیشارستانیەتی ڕۆژئاوا".

بەرپرسانی ڕووسیا لە زیاتر لە بۆنەیەکدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕووسیا و وڵاتانی ئەفریقا هاوپەیمانی یەکسانن، جەختیان لەوەکردەوە کە پەیوەندی نێوان هەردوو لایەن بە پلەی یەکەم لەسەر یەکپارچەیی دامەزراوە، هەروەها ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەفریقایش لەمدواییانەدا سەردانی ڕووسیایان کرد وەک سەرپێچییەکی ڕوون لە هەوڵەکانی گۆشەگیرکردنی ڕووسیا.

لای خۆیەوە مۆسکۆ پێیوابوو کە ئەفریقا بە ڕێبازە پراگماتیکەکەی بەرامبەر ڕووسیا هیواکانی ڕۆژئاوای بێ ئومێد کردووە، چونکە هەوڵیبەهێزی ڕۆژئاوا هەبوو بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەفریقا، بەڵام شکستی هێنا.

 

photo
2023-07-03 12:14
10 مانگ و 23 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
هه‌واڵه‌کا

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن