ainde
  18 ئەیلوول 2025

پەیامی سەرپەرشتیاری گشتی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان سەبارەت دۆخی ئێستای ناوچەکەو ئێران


Kurd 24

پەیامی سەرپەرشتیاری گشتی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان سەبارەت دۆخی ئێستای ناوچەکەو ئێران

پەیامی سەرپەرشتیاری گشتی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان سەبارەت دۆخی ئێستای ناوچەکەو ئێران

 

دەوڵەتی ئاخوندی لە لێواری داڕماندا

مافەکانی ئینسان و نەتەوەبندەستەکان زۆر لەو خەیاڵە زیاترە لە ژێر حیجابێکی ناچاریدا کورت بکرێتەوە.

نزیکەی نیو سەدەیە کۆمەڵێک ئاخوند دەسەڵاتی ڕەهای ئایینی خۆیان سەپاندووە بەسەر دەوڵەتیئێرانداو هەموو خورافەئایینیەکانیان تێکەڵ بە سیاسەت و کلتورو کۆمەڵگە کردووە ، جوگرافیای ئێرانفرەنەتەوەیەو بەتایبەتیش گەلی کورد نەتەوەی سەرەکی یە لەوخاکەدا. لەماوەی ئەم نیوسەدەیەچیکرابێ بۆ بەرتەسکردنەوەی ماف و ئازادی کەسی و نەتەوەیی درێغیان نەکردووە. لە ئێستادا کە کۆماریئاخوندی کەوتوەتە تەنگەژەی سەربازی و قەیرانی ناوخۆیی چڕو مەرگی نزیک دەبێتەوە ، وەکوچاوەبەست لەڕێگەی سەرۆک کۆمارە کارتۆنیەکەیەوە کەتەنیا ئەکتەری سەرشانۆی سیاسیە لەدەوڵەتەتیرۆریستەکەی خامنەییدا، دێت و دەڵێت حجابی زۆرەملە ناشێ و سەپاندنی پرۆسەیەکی تەواو ناڕەوایە ،لەوتارەکەیدا ئەم ئاقایە کە ئاماژەی بە چەند قەیرانێک کرد لەسیستەمە کۆنەپەرستیەکەیاندا ، ناتوانێکۆی ماف و ئازادی و مافی نەتەوەوە بندەستەکانی لە لابردن یان پۆشینی پارچە پەڕۆیەکدا بەناوی حجابکورت بکرێتەوە . ئینسانەکان چ وەکو نەتەوەو چ وەکو تاک و کۆمەڵگە ماف و ئازادی و گوزەرانیشەرافەت مەندانەیان دەوێ . لەئێستادا ئێمە دەزانین کە نەک دەوڵەتی یوتۆپی ئاخوندی بەڵکو تەواوڕێکخراوو گروپە ئایینیەکان ئەوانەی خەون بەگێڕانەوەی خەلافەتە خوێناویەکانی ئایینەکانەوە دەبینی،لەقەیرانێکی قوڵی ئاخلاقی و ئینسانی و سیاسی و سەربازیدان و گۆڕانکاریەکان لەخۆر هەڵاتی گەورەوناوچەکە بەگشتی ڕایان دەماڵێت و کۆتایی بەو هەژموونە ئایینیە دێت کە نزیکەی سەدەیەکە کۆمەڵگەکانی خستوەتە دۆخێکی ناهەمواری ژیانەوە. ئەو تاڵاوو ناداد پەروەریەی ئینسانی خۆرهەڵاتی بەدەستیئایین و کلتورو سیاسەتی ئایینیەوە چەشتویەتی بارتەقای تەنیا قەدەغەکردنیەتی وەکو سیاسەت ودامەزراوەو سیستەمی حکومڕانی ، بۆیە دەبێت کاری ئایین بخرێتەوە جێگا دروستەکەی خۆیی ودوربخرێتەوە لە هەموو کارێکی سیاسی و ڕێکخراوەیی و کلتوری و، کۆتایی هێنان بەم کێبڕکێیەیبەهەشت و دۆزەخ . کێشەی مرۆڤایەتی لە غەیبەوە نیەو لە نێو خودی سیستەمی حکوڕانیەکاندایە بۆیەگۆڕانکاری لەم ڕژێمە ئایینەیە ئاخوندیەی ئێران ئەرکی تاک بەتاکی کۆمەڵگەی ئێرانە . ئێمە وەکوبزوتنەوەی ئایندەی کوردستان ڕێگە بە هیچ ڕێکخراوو باندو لایەنێک نادەین بەناوی ئایین و کتێبی پیرۆز ونوێنەرایەتی خوداوەند لەسەر زەوی  سیاسەت بکات، ئەزموونە شکستخواردووەکانی ڕابوردوو ئەوەی بۆسەلماندوین کە خواستەکانی ئینسان و ماف و ئازادیان بە یاسا و دەستور ڕێک دەخرێ و دابین دەکرێت ،نەک بە نەریتی ئایینی و دەقی پیرۆزکراو.

photo
2025-08-11 11:41
1 مانگ و 23 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
هه‌واڵه‌کا
نووسه‌ر : نازدار حسێن زاده
نووسه‌ر : حسێن کرماشانی
نووسه‌ر : ناوه‌ندی گشتی، بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
نووسه‌ر : Kurd24
نووسه‌ر : بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان 
نووسه‌ر : Kurd24
نووسه‌ر : هه‌ڤاڵ زینوار

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن