بزووتنه‌وه‌ی ئاینده که له ڕۆژی ٣٠ ی ٦ ی ٢٠٢٥ ڕاگه‌یاندنی خۆی ڕاگه‌یاند. ئه‌مڕۆ کورد ٢٤، وتوێژێکی له‌گه‌ڵ هه‌ڤال زینوار کردووه، که خۆی و ٦ هاڕێی دیکه‌ی به چه‌کی خۆیان په‌یوه‌ندیان به بزووتنه‌وه‌ی ئاینده کردووه.
هه‌ڤاڵ زینوار بۆ کورد٢٤ ڕایگه‌یاند، " ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک قوبوڵمان نه‌کردووه چه‌کی خۆمان ڕاده‌ست بکه‌ین و چه‌کی خۆمان ڕده‌ستی هیچ هێزێک ناکه‌ین، ئێمه بۆ ڕزگاری ڕۆژهه‌لاتی کوردستان هاتووینه شاخ، نزیکه‌ی مانگێکه ئێمه وێڵکراوین و دواتر بڕیاڕماندا ئێمه به چه‌کی ده‌ستی خۆمان، په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی ئیاندهوه بکه‌ین. "
ئه‌و هه‌ڤاڵه شۆڕشگێره، نامه‌یه‌کی کورتی ناردووه، ده‌قی نامه‌که به‌و شێوهیهیهیی خواره‌وه!
له دوای ئاشکرا بوونی پلانی چه‌کدانان، په‌یوه‌ندی کردنم به بزووتنه‌وه‌ی ئایندهی کوردستان، بۆ من شانازیه که ده‌بمه ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئایندهی کوردسان
ئێمه بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ین له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
کاتێک ڕوومان کرده چیاکان، له شۆڕشی ژین ژیان ئازادی، بینیمان زۆربه‌ی هێزه‌کان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی باشوور که‌وتنه سه‌ر چۆک و خۆیان چه‌کیان ته‌سلیمی هێزه‌کان ده‌کرد و به‌رامبه‌ر به بڕه پاره‌یه‌ک خۆیان ڕاده‌ستی ده‌سه‌لات کرد.
ئا ئه‌وکاته ئێمه له چیاکان، چریکه چریکی ناوبراوێک، باسکردنی خوێندنه‌وه‌ی به ههسهرهاتی پاڵه‌وانیک له نێو دارستانه‌کان پێشه‌ی ئێمه بوو، به‌رخۆدان بۆ ئازادی و یه‌ک پارچه‌یی کوردستان چه‌ندین درووشمی دیکه‌ی گه‌وره و ڕه‌نگین که لای ئێمه پیرۆزن و خه‌باتمان بۆی ده‌کرد، ئاماده‌ین ئێستاش بۆ ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی خۆمان شه‌هید بکرێین.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له ناکاوێکدا، لێدوانێکی سه‌یر و ئه‌جه‌ب هه‌موومانی بێهیواکرد.
ئیستاش دهفتهرچیهکهم ماوه، له گیرفانی خۆمدا ده‌ی پارێزم، چوونکه وانیه‌کی گرنگن بۆ ژیانم، هه‌موو به پێنووسێکی بچووک و دهفتهرچییهک، وانه‌ی شۆڕش و قاره‌مانیه‌تی ناوبراوێکمان ڕۆژانه ده‌نووسیوه.
پێمان وابوو، ئه‌وه چاره‌سه‌ری کێشهکانهکان ده‌کات، ژنان له ڕۆژهه‌لات ئازاد هکات، کوردستان له ڕۆژهه‌لات ئازاد ده‌کات، به‌لام زوو شته‌کان لای من و هاڕێکانم، ئاشکرا بوون، بۆیه بڕیاڕماندا، بۆ ئێمه‌ی ژن شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه ئێستا له نێو بزووتنه‌وه‌ی ئایندهی کوردستانین، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌رده‌وام بین له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، درێژه به خه‌باتی چه‌کداری خۆمان بده‌ین له شاخه‌کانی کوردستان.
ئیستا دهفتهرچیهکی دیکه‌ی نوێم پێیه، تێیدا ده‌نووسم، چه‌کی ده‌ستم ڕا ده‌ستی هیچ هێزێک ناکه‌م، چه‌کی ده‌ستم شه‌ره‌فی منه، و بۆ پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مافی ژنان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به ده‌ستمان هێناوه. چه‌کی ده‌ستم، ده‌ستکه‌وتی شه‌ڕ و سه‌رکه‌وتنی خۆم و هه‌ڤاڵانی شه‌هیدکراوی ئێمه‌یه!!!
ژن، ژیان ئازادی!!!!
ژن، ژیان ئازادی!!!!
ژن، ژیان ئازادی!!!!