ainde
  14 تشرینی دووەم 2025

ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران


Ahura

ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران


ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

ئیسرائیل وڵاتەکەی خۆی بۆ چەند سیناریۆیەک ئامادە دەکات، یەکێک لە لەوانە ئەگەری هێرشکردنە بۆ سەر ئێران، وتوشیەتی دوای شەڕی 12 رۆژە ئێران بەباشی لە تواناکانی ئیسرائیل تێگەیشتوەن

ئەم وتانە لە کاتێکدایە، ئێران لەلایەن ئەمەریکا و ئەوروپاوە سزاکانی بەسەردا سەپێندرایەوە  و لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەگەشتنە ڕێککەوتن و ئێران ڕەتی کردوە دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت.

ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل، کە ویستی بوە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕایگەیاندوە ئەوان چاودێری ئەو شتانە دەکەن کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئێران رودەدەن و ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆمەڵێک سیناریۆ و بژاردە؛ یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ڕەنگە پێویست بکات جارێکی دیکە هەنگاو بەرامبەر ئێران بگرنەبەر.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە؛ تاران لە لایەن  ئیسرائیلەوە زیانی زۆری لێدراوە، حکومەتی ئێران "بە باشی ئاگاداری ڕادەی ئەو زیانانەیە کە بەرکەوتووە؛ لە مانای ئەم زیانانە و تواناکانی ئیسرائیل تێدەگات."
 
سەبارەت بە غەززە، ئەو بەرپرسە وتویەتی؛ ئیسرائیل هەمو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی باشترین مەرج بۆ ئاگربەست و ڕێککەوتن لەسەر بارمتەکان، ئەوان سەرقاڵن و مامەڵە دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە چەندین بەرەدا.

photo
2025-10-01 05:26
1 مانگ و 3 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن