دووشه‌مه‌‌ 31 گوڵان 2724
       
سه‌ردێڕ

چەند سوودێكی ئاوی كشمیش كە تا ئێستە نەتزانیوە بزانە


ژیلا بۆ کورد٢٤

سوودی ئاوی كشمیش لە دابەزاندنی كێشەوە بگرە تا درەوشانەوەی پێست، سوودی هەیە بۆ مرۆڤ و ئەگەر دەتەوێ كێشت دابەزێت، ئاوی كشمیش یارمەتیدەر دەبێت بەهۆی ئەوەی كە شیرین و قورسە و بەزوویی گەدە تێر دەكات، بەمەش ڕێگریی دەكات لە خواردنە ناتەندروستەكان، بەوەیش هەست بە تێربوون دەكەیت

ماڵپەڕی healthshots بڵاوی كردەوە، كەمخوێنی كە بەهۆی كەمیی ئاسنەوە دروست دەبێت و كێشەیەكی تەندروستییە، بەتایبەتی بۆ ئافرەتان. كشمیش سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ئاسن كە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. خواردنەوەی ئاوی كشمیش بە بەردەوامی دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی ئاستی ئاسن بەشێوەیەكی تەندروست و ڕێگریكردن لە كەمخوێنی. ئەم سوودە بەتایبەتی لە هاویندا زۆر گرنگە، كاتێك ئاسنێكی زۆر لە دەست دەدەین لە ڕێی ئارەقكردنەوە.

سوودێكی تری ئاوی كشمیش، جەستە لە ژهراویبوونی خواردنی ڕۆژانە پاك دەكاتەوە كە بەهۆی ئەو خواردنانەی رۆژانە دەیخۆین لە سەرچاوە خۆراكییەكان.

كاڤیتا دیگان پسپۆڕی خۆراك دەڵێت، "ئاوی كشمیش وەك پاككەرەوەیەك لە جەستەدا كار دەكات، بۆ نەهێشتنی مادە زیانبەخشەكانی جەستە. ئەو دژە ئۆكسێنەرانەی لە كشمیشدا هەن وەك پۆلیفینۆڵ، بەرەنگاری ژەهرەكان دەبنەوە".

جەستە لە ژهراویبوونی خواردنی ڕۆژانە پاك دەكاتەوە كە بەهۆی ئەو خواردنانەی رۆژانە دەیخۆین

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی دا، كشمیش ئەلیكترۆلایتی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە كە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی هاوسەنگیی شلەی دروست لە جەستەدا. ئەلیكترۆلایتەكان یارمەتی ڕێكخستنی بە كارخستنی دەمارەكان و گرژبوونی ماسولكەكان و ئاستی ئاو دەدەن. خواردنەوەی ئاوی كشمیش، دەتوانێ ئەم ئەلیكترۆلایتانە پڕ بكاتەوە كە لە ڕێی ئارەقەكردنەوە لە كاتی چالاكی و جووڵە لە هاویندا لە دەستی دەدەیت.

 

كشمیش پڕە لە شەكری سروشتی، لەوانە گلوكۆز و فرۆكتۆز كە وزەیەكی خێرا و بەردەوام دەدات بە مرۆڤ. دیڤگان ڕوونی دەكاتەوە كە خواردنەوەی ئاوی كشمیش، دەتوانێ جەستەت زیندوو بكاتەوە، بە درێژایی ڕۆژ چالاك و وزەت پێ ببەخشێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خواردنەوەیەكی وزەبەخش بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێهێزی.

دیگڤان زیاتر دەڵێ، ڕیخۆڵەیەكی تەندروست زۆر گرنگە. ئاوی كشمیش ڕیشاڵی خۆراكی تێدایە كە یارمەتیی هەرسكردن دەدات و پشتگیری لە مایكرۆبایۆمێكی تەندروست لە ڕیخۆڵەدا دەكات. یارمەتیی ڕێكخستنی جووڵەی ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری دەكات لە قەبزی كە لە كەشوهەوای گەرمدا توندتر دەبێت. بە تێكەڵكردنی ئاوی كشمیش لە ڕۆتینی هاوینەدا، دەتوانێ كۆئەندامی هەرس بە هاوسەنگی بپارێزیت.

ئەوەشی خستە ڕوو، ترشەڵۆكی زۆر لە گەدەدا دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و دڵەكزێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆك بۆ ناو دەم. ئاوی كشمیش تایبەتمەندیی ئەلكالی "كشمیشی زەرد"ی هەیە كە یارمەتیی ترشی گەدە دەدات، ئەمەش ڕزگارت دەكات لە كێشەی ترشیی گەدە.

ئەوەش دەڵێ، پێستێكی تەندروست و درەوشاوە پێویستە لە هاوینەدا. ئاوی كشمشی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەر و ڤیتامین و كانزاكان كە لە ناوەوە خۆراك بە پێستت دەدەن. ڤیتامینەكانی A و E لە كشمیشدا، یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی كونیلەكان دەدەن و نیشانەكانی پیربوون كەم دەكەنەوە و درەوشاوەی و گەنجی بە پێست دەبەخشن. خواردنەوەی بەردەوامی ئاوی كشمیش، دەتوانێت ڕەنگی پێستت باشتر بكات و پێستت تازە و زیندوو دەربخات.

photo
2023-07-03 06:06
10 مانگ و 6 کاتژمێر و 5 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
هه‌واڵه‌کا

کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤


کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کورد٢٤

به‌سته‌ره‌ خێراکان


به‌سته‌ره‌ خێراکان

په‌یوه‌ندی


په‌یوه‌ندی گرتن